هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ستیارترین بنكه‌ی سه‌ربازی عێراق ده‌كشێته‌وه
بڕیاره هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بنكه سه‌ربازییه‌كه راده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان بكاته‌وه و جێیبهێڵێت، كه ده‌كه‌وێته باكوور به‌غدای پایته‌خت و یه‌كێكه له هه‌ستیارترین بنكه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان.
به‌وجۆره‌ش ئه‌بوغرێب ده‌بێته شه‌شه‌م بنكه‌ی سه‌ربازی كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لێی ده‌كشێته‌وه و تا ئێستاش هۆكاری كشانه‌وه‌ی روون نییه و به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، كه سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌كات، هیچ لێدوانێكیان له باره‌ی هۆكاری كشانه‌وه‌یان نه‌داوه.
دیارترین ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی كه هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێی كشاونه‌ته‌وه بریتین له بنكه سه‌ربازیی قائیم له‌سه‌ر سنووری عێراق سووریا، بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن له كه‌ركووك، بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره "قه‌یاره" له نه‌ینه‌وا و بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌بانیه له پارێزگای ئه‌نبار، كه راده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان كراونه‌ته‌وه.
له 5ی 1ی 2020 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یاسای وه‌ده‌رنانی هێزه بیانییه‌كانی تێپه‌ڕاند، ئه‌گه‌رچی له دانیشتنه‌كه‌دا هیچ نوێنه‌رێكی كورد و سووننه به‌شداریان نه‌كرد، به‌ڵام دواجار یاساكه تێپه‌ڕێندرا.
تا ئێستاش دیارنییه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان په‌یوه‌ندی به یاساكه‌وه هه‌یه یان نا، مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، كه نیازی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق و ته‌نیا دووباره جێگیركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیانه له‌سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته.
K24