تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق هەزار کەسی تێپەڕاند
بەپێی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تووشبوون بە کۆرۆنا بەپێی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە: 4 تووشبوو لە بەغدا، 9 تووشبوو لە بەسرە، 4 تووشبوو لە نەجەف، 3 تووشبوو لە سلێمانی، 41 تووشبوو لە هەولێر. 2 تووشبوو لە کەربەلا و 7 تووشبوو لە زیقار.
هەر بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، 65 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بەم شێوەیە: 26 کەس لە نەجەف، 12 کەس لە رەسافە، 10 کەس لە بەسرە، 3 کەس لە واست، 11 کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە هەولێر و کەسێکیش لە دهۆک.
هاوکات، سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە، کە دووانیان لە بەسرە و یەکێکیان لە بەغدا بووە.
کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە هەزار و 31 کەس، لەو ژمارەیەش 344 کەسیان چاکبوونەتەوە و 64 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
لە هەرێمی کوردستانیش کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە 277 کەس، لەو ژمارەیەش 88 کەسیان چاکبوونەتەوە و 3 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
رووداو