حکوومەتی عێراق سێ هەزار دۆلار بۆ ئەو کەسانە خەرج دەکات
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، هەر کەسێکی عێراقی لە دەرەوەی وڵات گیری خواردبێت، بڕی سێ هەزار دۆلاری بۆ دەنێرن و داوای لەو کەسانە کرد کە لە وڵاتان گیریان خواردووە، داوا پێشکەش بە وەزارەتەکەیان بکەن و ڕێکارەکان تەواو بکەن.
ڕوونیشی کردووەتەوە کە پارەکە لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکانی عێراق لە دەرەوە دەنێردرێت و باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییەکانی عێراقیشی لە دەرەوە بە ماڵی عێراقییەکان وەسف کردووە.
جەختیشی کردووەتەوە کە هەندێک هاوکاریی خۆراکیش لە ڕێگەی ئەو باڵیوێزخانە و نوێنەرایەتییانەوە بۆ عێراقییەکانی دەرەوەی وڵات دابین دەکرێت.
باسنيوز