شیعەكان جێگرەوەی زورفی دیار دەكەن

شیعەكان جێگرەوەی زورفی دیار دەكەن
بەگوێرەی زانیارییەكان، حه‌كیم و مالیكی و عامری له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ی زورفی رێككه‌وتوون.

ره‌وتی حیكمه‌ و ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ سه‌ر كاندیدكردنی جێگره‌وه‌ی عه‌دنان زورفی بۆ راسپاردن و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ عێراق رێككه‌وتوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ ئاشكرایكردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی عه‌مار حه‌كیم و نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رێككه‌وتوون، له‌ ئه‌گه‌ری شكستهێنانی عەدنان زورفی له‌ تێپه‌ڕاندنی كابینه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مان، ئه‌وان مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئێستای ده‌زگای هه‌واڵگری بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاندید ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت رای بسپێرێت.




K24
Top