هاوپەیمانان بنکەیەکی سەربازی رادەستی سوپای عێراق دەکەنەوە
ئەمڕۆ شەممە 4-4-2020، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بنکەی سەربازیی ئاسمانیی حەببانییەی لە ئەنبار، رادەستی سوپای عێراق کردەوە.
چەک و پێداویستییە سەربازییەکانی بنکەکە، کە بەهاکەیان بە سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆلار دەخەمڵێدرێن، رادەستی هێزە عێراقییەکان کراون.
تا ئێستا ئەمریکا و هاوپەیمانان چوار بنکەیان لە ئەنبار، باشووری نەینەوا و کەرکووک، رادەستی هێزە عێراقییەکان کردووەتەوە.
باسنيوز