زورفی بەرنامەی کابینەکەی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق دەکات
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، بەرنامەی کابینەکەی پێشکەشی پەرلەمان دەکات.
عەدنان زورفی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 4-4-2020، بەرنامەی کابینەکەی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق دەکات.
عەدنان زورفی هەروەها رایگەیاندووە، لەگەڵ پێشکەشکردنی بەرنامەی کابینەکەی، داوا لە محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان دەکات کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە ئەندامانی کابینەکەی، ساز بکات.
ئەو لێدوانەی عەدنان زورفی لە کاتێک دایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق، پەرلەمان کۆبوونەوەکانی خۆی راگرتووە.
رۆژی 17-3-2020، بەرهەم ساڵح، سەرکۆماری عێراق لە کۆشکی کۆماری عەدنان زورفی، پارێزگاری پێشووی نەجەفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، راسپارد.
باسنيوز