تەندروستیی عێراق: کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی داهاتوو لە عێراق لەناو دەچێت

تەندروستیی عێراق: کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی داهاتوو لە عێراق لەناو دەچێت
وەزیری تەندروستیی عێراق رایدگەیەنێت، کە پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی 5ـی ئەمساڵ لە وڵاتەکەی لەناو دەچێت.

جەعفەر عەللاوی، وەزیری تەندروستیی عێراق بە کەناڵی فەرمیی حکوومەتی عێراقی بەپێویستی زانیوە هاووڵاتییان پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان و قەدەغەی هاتوچۆ بن.

جەعفەر عەللاوی هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر هاووڵاتییان بە رێژەی %100 پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە، پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی 5ـی ئەمساڵ لە عێراق، کۆتایی دێت و بنبڕ دەبێت.

تا ئێستا 728 کەس لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 102 کەس چاک بوونەتەوە و 52 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.












باسنيوز


Top