وزیری نەوتی عێراق: کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکی نەکردووەتە سەر هەناردەکردنی نەوت
وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکی نەکردووەتە سەر بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1-4-2020، سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پرۆسەی دەرهێنانی نەوت لە سەرانسەری وڵاتدا بەردەوامە.
سامر غەزبان هەروەها رایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق و جیهان هیچ کاریگەرییەکی نەکردووەتە سەر هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت لە بەندەرەکانی باشووری عێراق.