نهێنیی کەوتنەخوارەوەی دوو مووشەکەکەی ئەنبار ئاشکرا دەکرێت
ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە گرووپە چەکدارییەکان هەوڵیان داوە دوو مووشەکەکە ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بکەن.
دوو مووشەکەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 31-3-2020 لە رۆژئاوای شارۆچکەی هیت لە باکووری شاری روومادیی سەنتەری پارێزگای ئەنبار، کەوتوونەتە خوارەوە.
سەرچاوە ئەمنییەکە هەروەها رایگەیاندووە، سوپای ئەمریکا بە سیستەمی دژەمووشەکیی پاتریۆت تێک شکێندراون و لە گوندی مەعمورە لە نزیک شارۆچکەی هیت، کەوتوونەتە خوارەوە.
باسنيوز