حکوومەتی عێراق هەموو مردووانی کۆرۆنا لە یەک گۆڕستان بەخاک دەسپێرێت

حکوومەتی عێراق هەموو مردووانی کۆرۆنا لە یەک گۆڕستان بەخاک دەسپێرێت
حکوومەتی عێراق هەموو مردووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا، لە یەک گۆڕستان بەخاک دەسپێرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 30-3-2020، لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیننامەیەکدا رایگەیاندووە، هەموو مردووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گۆڕستانی نەجەف بەخاک سپێردراون.

گۆڕستانی نەجەف، کە بە گۆڕستانی دۆڵی سەلام ناوی دەرکردووە، گەورەترین گۆڕستانە لە جیهان و ژمارەی گۆڕەکانی بە شەش ملیۆن گۆڕ دەخەمڵێندرێت. زۆرینەی شیعەکانی عێراق بۆ نزیکبوونیان لە مەزاری ئیمام عەلی، ئیمامی یەکەمی شیعەکان، تەرمی خۆشەویستانیان لەو گۆڕستانە بەخاک دەسپێرن.










باسنيوز



Top