عەبدولمەهدی هۆشداریی دەداتە هێزە ئەمریکییەکان

عەبدولمەهدی هۆشداریی دەداتە هێزە ئەمریکییەکان
سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار کێشاوەی عێراق هۆشداری دەداتە هێزە ئەمریکییەکان لە ئەنجامدانی هەر ”گەمژەییەک“.

ئەمڕۆ دووشەممە 30-3-2020، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار کێشاوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هەموو رێکارێک دژی هێرشکردنە سەر هێزە بیانییەکان و هێزە عێراقییەکان دەگرێتە بەر.

عادل عەبدولمەهدی پێی وایە هەر هێرشێک بۆ سەر هێزە عێراقییەکان و هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق، ”پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و زیادەڕویییە بۆ سەر دەوڵەتی عێراق“.

سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار کێشاوەی عێراق ئاماژەی بە نیگەرانیی خۆی لە فڕینی فڕۆکە بەبێ مۆڵەتی عێراق لە ئاسمانی بنکە سەربازییەکان لەناو خاکی وڵاتەکەی کردووە و هۆشداریی داوە لە ”هەر گەمژەییەک“ لەلایەن ئەو فڕۆکە جەنگییانەوە.

ئەو بەیاننامەیەی عادل عەبدولمەهدی لەکاتێک دایە، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمریکییەکان و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاش لەبەرامبەردا بارەگاکانی ئەو میلیشیایانە بۆردومان دەکەن.











باسنيوز




Top