عەبدولمەهدی: لێکۆڵینەوە لە بونی فڕۆکەی مۆڵەت پێنەدراو لە نزیک بنکە سەربازییەکان دەکەین

عەبدولمەهدی: لێکۆڵینەوە لە بونی فڕۆکەی مۆڵەت پێنەدراو لە نزیک بنکە سەربازییەکان دەکەین
سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق رایگەیاند، هەمو ئەو رێکارە نایاساییانەی بنکە سەبازییەکانی عێراق و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان دەکەن ئامانج وەکو پێشێلکاری بەرامبەر سەروەری عێراق وێنای دەکەن، دەشڵێت، "لە بونی فڕۆکەی مۆڵەت پێنەدراو لە نزیک بنکە سەربازییەکان نیگەرانین و لێکۆڵینەوە دەکەین".

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان دەکەن و بکەرانی بە سزای خۆیان دەگەیەنن.

نیگەرانین لەو زانیاریانەی باس لەوەدەکەن فڕۆکەی مۆڵەت پێنەدراو لە نزیک بنکەی سەربازییەکانیان دەبینرێن و لێکۆڵینەوە لەبارەیانەوە دەکەین


ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها نیگەرانن لەو زانیاریانەی باس لەوەدەکەن فڕۆکەی مۆڵەت پێنەدراو لە نزیک بنکەی سەربازییەکانیان دەبینرێن و لێکۆڵینەوە لەبارەیانەوە دەکەن.

عەبدولمەهدی داواش دەکات هەوڵەکان لە پێناوی شەڕی تیرۆر، ئاسایشی عێراق و روبەروبونەوەی کۆرۆنا چڕبکرێنەوە


عەبدولمەهدی داواش دەکات هەوڵەکان لە پێناوی شەڕی تیرۆر، ئاسایشی عێراق و روبەروبونەوەی کۆرۆنا چڕبکرێنەوە و هەمو لایەنەکانیش خۆیان لە کاری نایاسایی کەسی بەدوربگرن و رێزی یاسا بگرن.

ئەو وتانەی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق لە کاتێکدایە رۆژی شەممە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا فەرماندە سەربازییەکانی ئاگادارکردوەتەوە، "ئامادەکاری بکەن بۆ هێرشێکی سەربازی لە عێراق"، هەفتەی رابردوش هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە مەترسی زیادبونی هێرشی هێزە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران ئاگادارکراونەتەوە.



خەندان
Top