عێراق ٤١ حاڵەتی تازەی کۆرۆنای راگەیاند
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد کە ٤١ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە کۆرۆنا هەن و بەم شێوەیە دابەش بوون:
- بەغدا: لە کەرتی رەسافە حەوت حاڵەت
- بەغدا: لە شاری پزیشکی یەک حاڵەت
- بەسڕە: هەشت حاڵەت.
- نەجەف: پێنج حاڵەت.
- کەربەلا: ١١ حاڵەت.
هەر بەپێی راگەیاندراوەکە، حاڵەتەکانی هەرێمی کوردستانیش بەم شێوەیەن:
- سلێمانی: یەک حاڵەت.
- هەولێر: هەشت حاڵەت.
هاوکات وەزارەتی تەندروستیی عێراق رای گەیاندووە کە هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تۆمار نەکراوە. ١٢ حاڵەتی چاکبوونەوەش هەن کە بەم شێوەیە دابەش بوون:
- بەغدا: لە کەرتی رەسافە یەک حاڵەت.
-دیوانیە: یەک حاڵەت
- سلێمانی: حەوت حاڵەت
- دهۆک: سێ حاڵەت
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە ئێستا سەرجەمی تووشبوانی کۆرۆنا ٥٤٧ حاڵەتە و تائێستا ٤٢ کەس بەم هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە و سەرجەمی ئەوانەشی کە چاکبوونەتەوە ١٤٣ کەسن.
باسنيوز