سوپای ئەمریکا لە سەربازگەی کەیوان لە کەرکووک دەکشێتەوە
سوپای ئەمریکا لە سەربازگەی کەیوان لە کەرکووک دەکشێتەوە سەربازگەکە رادەستی سوپای عێراق دەکات.
بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 29-3-2020، سوپای ئەمریکا بە فەرمی سەربازگەی کەیوان لە کەرکووک، رادەستی سوپای عێراق بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، سوپای ئەمریکا تەنیا لەڕێی فڕۆکە جەنگییەکانەوە چاودێریی رەوشی کەرکووک و جموجۆڵەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکات.
پێشتر سوپای ئەمریکا رایگەیاندبوو، لە سەربازگەکانی قائیم، گەیارە و کەیوان دەکشێتەوە.
چاودێران پێیان وایە کشانەوەی سوپای ئەمریکا لەو سەربازگانە بەهۆی هەڕەشە و هێرشە مووشکییە بەردەوامەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە بۆ سەر هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
باسنیوز