گرووپێکی تیرۆریستی هێرش دەکاتە سەر هێزێکی پۆلیس لە باکووری بەغدا
گرووپێکی چەکداریی تیرۆریستی هێرشی کردووەتە سەر هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین، کە ناوچەکە دەکەوێتە باکووری بەغدای پایتەختی وڵاتەکەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29-3-2020، سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە چەکدارانی گرووپە تیرۆریستییەکە، کە تا ئێستا نەزانراوە سەر چ رێکخراوێکی تیرۆریستی بوون، هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ لە باغەکانی باشووری سەڵاحەدین.
میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکەوە، چوار پۆلیس بریندار بوون.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداریی توندڕەو، تاوانکاری و تیرۆریستی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە، کە بە ئارەزووی خۆیان و بەپێی بەرژەوەندیی ئەو لایەنەی کاری بۆ دەکەن، کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
باسنیوز