سەدر: ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی هاوسەرگریی هاوڕەگەزبازان دروست بووە

سەدر: ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی هاوسەرگریی هاوڕەگەزبازان دروست بووە
رێبەری رەوتی سەدر پێی وایە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی هاوسەرگیریی هاوڕگەزبازانەوە دروست بووە.

ئەمڕۆ شەممە 28-3-2020، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، هاوسەرگیریی هاوڕەگەزبازان بووەتە هۆی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان.

مەقتەدا سەدر داوای لە حکوومەتە رۆژئاواییەکان کردووە دەستبەجێ یاسای ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە هەڵبووەشێننەوە، ”بەڵکو ببێتە پەشیمانبوونەوەیەک لە تاوان“ و ببێتە هۆی لەناوچوونی کۆرۆنا.










باسنيوز



Top