بەرپرسێكی سوپای عێراق دەدرێتە دادگا
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک، عوسمان غانمی سوپاسالاری عێراق، نوسراوێکی بۆ دادگای سەربازی ناردووە و داوای کردووە، هەریەک لە ناسر غەننام فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و سەمیر حەمادی ئەفسەر بە پلەی رائید لە هەمان فەرماندەیی، بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی بکات.
ساڵی رابردوو ناسر غەننام، بووە جێگرەوەی مەحمود فەلاحی، کە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمەریکای درابووە پاڵ.
K24 -