پەرلەمانتارێک: بەهۆی کۆرۆناوە کارەساتێکی مرۆیی لە بەغدا روو دەدا

 پەرلەمانتارێک: بەهۆی کۆرۆناوە کارەساتێکی مرۆیی لە بەغدا روو دەدا


پەرلەمانتارێکی عێراقی هۆشداریی لە روودانی کارەساتێکی مرۆیی بەهۆی ڤایرپۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەکان بە تایبەت لە نەخۆشخانەکانی بەغدا، دەدات.

ئەمڕۆ شەممە 28-3-2020، حەیدەر فوئادی، پەرلەمانتاری عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، چەندین سکاڵای بەهۆی نەبوونی پێداویستییە پزیشکییەکان و ئەمبوڵانس لە نەخۆشخانەکانی عێراق پێگەیشتووە.

حەیدەر فوئادی هۆشداری داوە لە روودانی کارەساتێکی مرۆیی لە نەخۆشخانەکان بە تایبەت لە هەردوو ناوچەی شوعلە و کازمییە لە بەغدا.

ئەو پەرلەمانتارە داوای لە سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر و شانەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کردووە بە زووترین کات لێکۆڵینەوە بکەن و پێویستییەکانی ئەو نەخۆشخانانە دابین بکەن.

فوئادی ئاماژەی بە مەترسییەکی گەورە کردووە، کە گیانی پزیشک و کارمەندانی تەندورستی، ئەوانەی نەخۆشانی تووشبوو بە کۆرۆنا چارەسەر دەکەن، دەخەنە مەترسییەوە کردووە و رایگەیاندووە، پێویستەکەلوپەلی خۆپارێزییان بۆ دابین بکرێت.

تا ئێستا 343 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 122 کەس چاک بوونەتەوە و 40 کەس گیانیان لەدەست داوە و لە هەرێمی کوردستانیش، 115 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەشدا، 41 کەس چاک بوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەست داوە.






باسنيوز
Top