عێراق داوا لەکۆمپانیاکانی نەوت دەکات خەرجییەکانیان بەڕێژەی لەسەدا 30 کەمبکەنەوە

عێراق داوا لەکۆمپانیاکانی نەوت دەکات خەرجییەکانیان بەڕێژەی لەسەدا 30 کەمبکەنەوە
داڕمانی نرخی نەوت لەژێر کاریگەری بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنادا، حکومەتی عێراق داوایەکی ئاراستەی کۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت کردوە کە خەرجییەکانیان بەڕێژەی لەسەدا 30 کەمبکەنەوە.

داوایان لەکۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت کردوە کە خەرجییەکانیان بەڕێژەی لەسەدا 30 کەمبکەنەوە


ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی باڵای عێراقەوە بڵاویکردەوە، بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی عێراق، بەهۆی کەمبونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت، داوایان لەکۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت کردوە کە خەرجییەکانیان بەڕێژەی لەسەدا 30 کەمبکەنەوە.

نابێت ئەو کەمکردنەوەیە کاریگەری لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت هەبێت

بەهۆی
حکومەتی عێراق مەرجی بۆ کەمکردنەوەی تێچوی کۆمپانیا بیانییەکان داناوە و مەرجەکەش ئەوەیە کە نابێت ئەو کەمکردنەوەیە کاریگەری لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت هەبێت.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لەیەکێک لەکۆمپانیا بیانییەکان رایگەیاندوە، نامەکەی حکومەتی عێراقیان پێگەیشتوە، بەڵام تائێستا بڕیاریان لەبارەیەوە نەداوە.

کۆمپانیای ئەکسۆن مۆبێلی ئەمریکی کە بەرهەمهێنەری سەرەکی نەوتە لەعێراق، داوای لەکۆمپانیاکانی دابینکردنی شتومەکی خۆی کردوە تێچوەکانیان کەمبکەنەوە، چونکە نرخی نەوت زۆر داشکاوە.

بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا لەجیهاندا، نرخی نەوتی خاو نزیکەی لەسەدا 60-ی بەهاکەی خۆی لەدەستدا و ئەوەش وڵاتانی وەبەرهێنەری نەوت و کۆمپانیاکانی ئەو بوارەشی خستۆتە گێژاوێکی قوڵەوە.



خەندان
Top