سكاڵا لەسەر بەرهەم ساڵح تۆمار كرا
حەسەن سالم، پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقونی عەسائیب ئەهلولحەق رایگەیاند، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان لەسەر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار تۆمارکردووە، بەهۆی ئەوەی بە راسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەت، پێشێلی دەستووری کردووە.
دوێنێش، کەریم علێوی، پەرلەمانتاری کوتلەی بەدری سهر به هادی عامری، داوای لە پەرلەمانتاران کرد، واژۆ بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەرۆک کۆمار کۆبکەنەوە.
رۆژی 17/3/2020، بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ راسپارد.
K24