عەلاوی: بەبێ بەشداری خۆپیشاندەران، پێكهێنانی حكومەت هەڵەیەكی گەورەیە
ئەیاد عەلاوی لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، وەلانانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و هێز و رێكخراوە مەدەنییەكان لە پێكهێنانی هەر حكومەتێك هەڵەیەكی گەورەیە و دەبێتە هۆی قوڵكردنەوەی كێشەكان.
عەلاوی باوەڕیوایە كە پرۆسەی سیاسی پێویستی بە چارەسەری تەواوەتی هەیە كە رەنگدانەوەی خواستەكانی خۆپیشاندەرانبێت و راشیگەیاندوە،"پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەبێ بەشداری بەهێزی گەل، سەرکەوتونابێت.
خەندان