سوپای ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی رادەستی سوپای عێراق دەکات
سوپای ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی لە رۆژئاوای عێراق رادەستی سوپای ئەو وڵاتە دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-3-2020، سوپای ئەمریکا بە فەرمی بنکە سەربازیی قائیمی لە پارێزگای ئەنبار، رادەستی سوپای عێراقی کرد.
پێشتر (BBC) بڵاوی کردبووەوە، کە سوپای ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی قائیم، گەیارە و کەرکووک دەکشێتەوە.
کشانەوەی ئەمریکا لەو سێ سەربازگەیە دوای زیادبوونی هێرشە مووشەکییەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە بۆ سەر ئەو بنکە سەربازییانە، کە دوایین هێرش، هێرشە مووشەکییەکەی سەر سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا بوو.
باسنیوز