ئەمریکا لە سێ بنکەی سەربازی لە عێراق و کوردستان دەکشێتەوە

 ئەمریکا لە سێ بنکەی سەربازی لە عێراق و کوردستان دەکشێتەوە
ەهۆی زیادبوونی هێرشە مووشەکییەکان، سوپای ئەمریکا لە سێ بکەی سەربازی لە عێراق و کوردستان دەکشێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی (BBC)، پرۆسەی کشانەوەکە لەچەند هەفتەی داهاتوودا لە هەردوو سەربازگەی قائیم و گەیارە لە عێراق و سەربازگەیەک لە کەرکووک، دەست پێدەکات و سوپای ئەو وڵاتە تەنیا لە پێنج بنکەی سەربازیی عێراق دەمێننەوە.

هەروەک ئەو ماڵپەڕە بڵاوی کردووەتەوە، لەم هەفتەیەدا، سوپای ئەمریکا ئامێرە سەربازییەکانی لە سەربازگەی قائیم رادەستی سوپای عێراق دەکات و بەمەش هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا، نامێنێت.

کشانەوەی ئەمریکا لەو سێ سەربازگەیە دوای زیادبوونی هێرشە مووشەکییەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە بۆ سەر ئەو بنکە سەربازییانە، کە دوایین هێرش، هێرشە مووشەکییەکەی سەر سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا بوو.







باسنيوز
Top