ئەمریکا لە سێ بنکەی سەربازی لە عێراق و کوردستان دەکشێتەوە
بەپێی هەواڵێکی (BBC)، پرۆسەی کشانەوەکە لەچەند هەفتەی داهاتوودا لە هەردوو سەربازگەی قائیم و گەیارە لە عێراق و سەربازگەیەک لە کەرکووک، دەست پێدەکات و سوپای ئەو وڵاتە تەنیا لە پێنج بنکەی سەربازیی عێراق دەمێننەوە.
هەروەک ئەو ماڵپەڕە بڵاوی کردووەتەوە، لەم هەفتەیەدا، سوپای ئەمریکا ئامێرە سەربازییەکانی لە سەربازگەی قائیم رادەستی سوپای عێراق دەکات و بەمەش هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا، نامێنێت.
کشانەوەی ئەمریکا لەو سێ سەربازگەیە دوای زیادبوونی هێرشە مووشەکییەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە بۆ سەر ئەو بنکە سەربازییانە، کە دوایین هێرش، هێرشە مووشەکییەکەی سەر سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا بوو.
باسنيوز