عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی رادەگرێت
دانا محەممەد ئەوەشی گوت، راگرتنەکە لە کاژێر 6:00ـی 17-3-2020ـەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 24-3-2020 بەردەوام دەبێت." بڕیارەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق، هێزە سەربازییەکانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی لێ بەدەرکراوە.
لەبارەی گەشتکردنی دیپلۆماتکاران، دانا محەممەد دەڵێت، پێویستە دیپلۆماتکاران بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق گەشتەکانیان ئەنجامبدەن.
لە راگەیێندراوێکدا هێڵی ئاسمانیی عێراق دەڵێت، هەنگاوەکە بۆ پێشگیرییە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا و هەموو فڕۆکەخانە نێوخۆییەکانی عێراق دەگرێتەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، لە هەرێمی کوردستان 37 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، کە 9 کەسیان چاکبوونەتەوە و یەک کەس گیانی لەدەستداوە. لە عێراقیش بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی 97 کەس تووشبوون 24 کەس چاکبوونەتەوە و نۆ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.