تەندروستیی عێراق هەشت بڕیار بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەردەکات
وەزارەتی تەندروستیی عێراق هەشت بڕیار بۆ رووبەڕووبوونەوە و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەردەکات.
بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی:
- قەدەغەکردنی هاتوچۆ و راگەیاندنی پشووی فەرمی لە بەغدا لە کاتژمێر 11ـی شەوی سێشەممە 17-3-2020 تا کاتژمێر 11ـی شەوی دووشەممە 23-3-2020.
- پاک کردنەوە و رشاندنی شوێنە گشتییەکان لە بەغدا و شارەکانی دیکە و گەڕانی تیمە تەندروستییەکان.
- پێدانی دەسەڵاتی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بە پارێزگارەکان لە پارێزگاکانیان.
- راگرتنی هەموو گەشتە ئاسمانییەکان لە رۆژی سێشەممە 17-3-2020 بۆ ماوەی یەک هەفتە.
- وەزارەتی پەیوەندییەکان بڕی ئینتەرنێتی پێدراو بە هاووڵاتییان زیاد دەکات و بۆ ماوەی یەک مانگیش نرخەکان دادەبەزێنێ و ئەگەری درێژکردنەوەی ئەو مانگەش هەیە.
- هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان قەدەغە دەکرێت.
- دەبێهاووڵاتییان پابەند بن بە رێنماییە تەندروستییەکان و لە ماڵەکانیان دەرنەچن.
- لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو بڕیارانەی سەرەوە جێبەجێ دەکەن.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 124 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 10 کەس گیانیان لەدەست داوە و 26 کەسیش چاک بوونەتەوە.
باسنیوز