تووشبوویەکی دیکە بە کۆرۆنا لە عێراق راگەیێندرا

تووشبوویەکی دیکە بە کۆرۆنا لە عێراق راگەیێندرا
ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە رایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگاکە تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای تۆمارکردووە کە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە.

بەم تووشبووە نوێیەی کە لە بەسرە تۆمارکراوە، کۆی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە سێ کەس.

لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی عێراق رایگەیاندووە، لە کاژێر 11ی شەوی 17ی ئادار تاوەکو 24ی ئادار هاتووچۆکردن قەدەخە دەبێت لە سەرجەم شارەکانی عێراق، بەڵام لەو شوێنانەی کە کەلووەل و پێداویستییەکانی رۆژانەی خەڵک دەفرۆشن کراوە دەبن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستا 110 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 24 کەسیش چاکبوونەتەوە. ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەریدەخەن کە تاوەکو ئێستا 34 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و یەک کەس چاکبووەتەوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
Top