بەرپرسانی عێراق دەسەڵاتی راگەیاندنی باری لەناكاویان نیە

بەرپرسانی عێراق دەسەڵاتی راگەیاندنی باری لەناكاویان نیە
شارەزایەكی یاسایی عێراقی دووپاتی كردەوە ئێستا وڵاتەكەی هیچ بەرپرسێكی نییە كە دەسەڵاتی راگەیاندنی باری لەناكاوی هەبێت، لە كاتێكدا عێراق لەوپەڕی پێویستی راگەیاندنی باری لەناكاودایە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەست لەكار كێشاوە و بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراق، نامەیەكیان بۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق نارد، تا بۆ ماوەی مانگێك باری لەناكاو لە وڵاتەكە رابگەیەنێت، تاریق حەرب شارەزای یاسایی عێراق رایگەیاند حەلبووسی و دوو جێگرەكەشی، دەسەڵاتی راگەیاندنی باری لەناكاویان نیە.

بە گوتەی تاریق حەرب، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە پشووی یاسادانن، بۆیە ناتوانن باری لەناكاو رابگەیەنن، سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانیشی ئەو دەسەڵاتەیان نیە بە بێدەنگدانی پەرلەمانتاران، لەخۆڕا ئەم بڕیارە بدەن.

شارەزا یاساییەكە دەڵێ دەستووری هەمیشەیی عێراق ئەوەی سەپاندووە كە دەبێ بۆ راگەیاندنی باری لەناكاو، زۆرینەی پەرلەمانتاران دەنگ بە بەڵێ بدەن.

جێی باسە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە و لە پێناو بەرەنگاربوونەوەیدا، ژمارەیەكی زۆری وڵاتانی جیهان باری لەناكاویان راگەیاندووە.











باسنيوز



Top