پارێزگاری بەغدا بەهۆی کۆرۆناوە سێ رۆژ پشوو رادەگەیەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 15-3-2020 محەمەد جابر عەتا، پارێزگاری بەغدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، پشووەکە لە چوارچێوەی رێکارەکانی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
محەمەد جابر عەتا هەروەها رایگەیاندووە، لە رۆژی سێشەممە 17-3-2020 تا رۆژی پێنجشەممە (سێ رۆژ) سەرجەم فەرمانگەکانی بەغدا پشوو وەردەگرن.
پارێزگاری بەغدا داوای لە هاووڵاتییانی شارەکەشی کردووە، کە لە مالەکانیان بمێننەوە و ئەگەر زۆر پێویست نەبێ، دەرنەچن.
تا ئێستا 110 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 10 کەس گیانیان لەدەست داوە
باسنيوز