ئه‌مریكا پێگه‌كانی كه‌تائیبی حزبوڵای كرده ئامانج
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا به سه‌ختی بۆمبارانی پێگه سه‌ربازییه‌كانی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراقی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای بابل كرد.
به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندین هێرشی ئاسمانی سه‌ختییان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی كه‌تائیبی حزبوڵا كرد و به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه كه كۆگاكانی چه‌كی ئه‌و هێزه میلیشیایه كراونه‌ته ئامانج.
هێرشه‌كه وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه دێت بۆ ئه‌و هێرشه ڕۆكێتییه‌كی كه شه‌وی ڕابردوو كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی و تێیدا دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی و یه‌ك سه‌ربازی به‌ریتانی كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه بریندار بوون.
پێشتر، مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، ده‌ستی واڵا كردووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه ئه‌م هێرشه كه ئه‌مریكا پێی وایه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ئه‌نجامیان داوه.
ئێسپه‌ر هۆشداریشی داوه كه ئێستا سه‌رجه‌م بژارده‌كان به‌رده‌ستن بۆ وه‌ڵامێكی گونجاو بۆ حكومه‌تی تاران.
باسنيوز