تەندروستی عێراق ئاماری نوێی لەبارەی کۆرۆناوە بڵاوکردەوە

تەندروستی عێراق ئاماری نوێی لەبارەی کۆرۆناوە بڵاوکردەوە
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی لەبارەی کۆرۆناوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لە نەجەف کەسێک و لە بەغدا پێنج کەس تووشی کۆرۆنا بوون".

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە "ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق (بە هەرێمی کوردستانەوە) گەیشتووەتە 83 کەس".

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق "لەو ژمارە تووشبووە، 24 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و هەشت کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".
Top