بەهۆی کۆرۆناوە داوای دابینکردنی ئینتەرنێتی بەخۆڕایی بۆ هاووڵاتییان دەکرێت

بەهۆی کۆرۆناوە داوای دابینکردنی ئینتەرنێتی بەخۆڕایی بۆ هاووڵاتییان دەکرێت
وەزیی پەروەردەی عێراق داوا لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی دەکات بەهۆی کۆرۆناوە، ئینتەرنێتی بەخۆڕایی بۆ هاووڵاتییان دابین بکرێت.

هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق وەک یەکێک لە رێکارەکای زیاتر بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بەهۆیەوە دەرگای قوتابخانەکان داخراون، داوا لە هاووڵاتییان دەکەن لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-3-2020، لە بەیاننامەیەکدا، نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاندووە، سوها ئەلعەلی، وەزیری پەروەردە داوای لە وەزارەتی پەیوەندییەکان کردووە ئینتەرنێت بەهێز بکەن و ئەگەر بکرێ لەو ماوەیەدا بکرێتە خۆڕایی.

سوها ئەلعەلی بە ئاماژەکردن بەوەی وەزارەتەکەی دەستی بە هەڵمەتێک بۆ گوتنەوەی وانەکان بە قوتابیان لەلایەن مامۆستایانەوە بەشێوەی ئۆنڵاین، کردووە، رایگەیاندووە، بە نووسراو داواکەی گەیاندووەتە وەزارەتی پەیوەندییەکان.










باسنيوز


Top