UN هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی سەركۆنە ده‌كات
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ناسراو به یونامی، له راگه‌یاندراوێكدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له باكووری به‌غدا كرد، كه بووه هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هێزی هاوپه‌یمانان و راشیدهگهیهنن "ئه‌و هێرشانه ده‌بنه هۆی دروستكردنی مه‌ترسی و ناسه‌قامگیریی زیاتر بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق".
هه‌روه‌ها یونامی راشیگەیاند "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌و ژماره زۆری گرووپه میلیشیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی حكوومه‌ت هه‌یه".
له‌درێژه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه "پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دان به خۆیاندا بگرن و عێراق نه‌كه‌نه گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی ناوچه‌كه".
K24