چەند کەتیبەیەکی نێو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە چڕی بۆردومان کران

 چەند کەتیبەیەکی نێو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە چڕی بۆردومان کران


چەند کەتیبەیەکی نێو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە چڕی لە لایەن فڕۆکەی جەنگییەوە کە تا ئێستا نازاندرێت فڕۆکەی کام وڵات بوون، بۆردومان کراون.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو و بە ماوەیەکی کەم پاش ئەو هێرشە مووشەکییەی کرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا، بۆردومانێکی چڕی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا لە پارێزگای ئەنبار کراوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا هەریەک لە کەتیبەکانی (حزبوڵا، نوجەبا، سەید الشهداء و لیوای حەیدەریون) بە چڕی بۆردومان کراون.
بەشێک لە میلیشیاکانی عێراق ئاماژە بەوە دەدەن کە بۆردومانەکە لە لایەن فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانانەوە ئەنجام دراوە و بەهۆیەوە لانی کەم، ١٨ چەکداری میلیشیاکان کوژراون.










باسنيوز
Top