حەلبوسی لە دژی مووشەکبارانکردنی سەربازانی ئەمریکی و بەریتانی دێتە دەنگ

 حەلبوسی لە دژی مووشەکبارانکردنی سەربازانی ئەمریکی و بەریتانی دێتە دەنگ


سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دژی مووشەکبارانکردنی سەربازانی ئەمریکی و بەریتانی لە سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا، دێتە دەنگ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-3-2020، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، جگە لە سەرکۆنەکردنی هێرشە مووشەکییەکە، رایگەیاندووە، ئەو سەربازانەی سوپای ئەمریکا و بەریتانیا لەسەر داوای عێراق هاتوون و هاوکاریی هێزە عێراقییەکان دەکەن.

محەمەد حەلبوسی هەروەها رایگەیاندووە، پێویستە سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق“رێکاری توند“ دژی بە ئامانجگرتنی سەربازگەکانی عێراق بگرێتە بەر و بە زووترین کات هێرشبەران دەستگیر بکات و سزای توندیان بدات.

درەنگانی شەوی چوارشەممە 11-3-2020، بە 18 مووشەک سەربازانی سوپای ئەمریکا و بەریتانیا لە سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا کرانە ئامانج و بەهۆیەوە دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی کوژران، جگە لە برینداربوونی 12 سەربازی دیکە.







باسنيوز
Top