لە بەغدا 10 مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی کران

لە بەغدا 10 مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی کران
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ‌لە بەغدا 10 مووشەک لە جۆری کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی سەربازیی تاجی کراون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

بەپێی راگه‌یێندراوی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووە کە مووشه‌كه‌كان له‌ ناوچه‌ی راشدییه‌وە هه‌ڵدراون و هێزێكی تایبه‌ت بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ ده‌ستیان به ‌ئۆپه‌راسیۆن كردووە.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی روونیشیكردو‌وەتەوە‌، بارهه‌ڵگرێك له‌ جۆری كیا بنكۆ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه‌ سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانی له‌سه‌ر جێگیركرابوو، سێ مووشه‌كی ئاماده‌ش بۆ هه‌ڵدان له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كه‌دا جێهێڵدرابوون.

تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکان رانەگەیاندووە.
Top