لە بەغدا 10 مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی کران
بەپێی راگه‌یێندراوی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووە کە مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی راشدییهوە هه‌ڵدراون و هێزێكی تایبه‌ت بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردووە.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی روونیشیكردووەتەوە، بارهه‌ڵگرێك له جۆری كیا بنكۆ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانی له‌سه‌ر جێگیركرابوو، سێ مووشه‌كی ئاماده‌ش بۆ هه‌ڵدان له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كه‌دا جێهێڵدرابوون.
تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکان رانەگەیاندووە.