بەغدا... نۆ خۆپیشاندەر بوونە قوربانی
سەرچاوەیەكی ئاسایشی لە بەغداوە بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند بە هۆی دووبارەبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی توندی هێزەكان و میلیشیاكان لە بەرانبەر خۆپیشاندەراندا، نۆ خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی خەللانی بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندانی ناڕەزایی هاووڵاتیانی بەغدا لە بەرانبەر گەندەڵی و بێ باكی حكوومەتەكەیان بەردەوام بوو، سەرباری ئەوەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق چەند جارێك داوای لێ كردوون بە هۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خۆپیشاندانەكان رابگرن.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ سێشەممە چەند چەكدارێكی میلیشیاكان دوو چالاكوانی خۆپیشاندانەكانیان لە شاری عەمارە كوشتبوو.
باسنيوز