سەدر بۆ ترەمپ: کۆرۆنا دەستکردی وڵاتەکەی تۆیە
موقتەدا سەدر، رێبەری رەتی سەدر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)،رایگەیاندووە، دۆاڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا جگە لەوەی دوژمنی خوا و مرۆڤایەتییە، ڤایرۆسی ئاشتییە.
موقتەدا سەدر پێی وایە دۆناڵد ترەمپ ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردووەتەوە و بەڵگەش بەوە دەهێنێتەوە، کە هەموو ئەوانەی بە کۆرۆاوە دەناڵێنن، نەیارانی سیاسەتی ئەمریکان.
رێبەری رەوتی سەدر بە بیر دۆناڵد ترەمپ دەهێنێتەوە، کە ”دوێنێ بانگەشەی لەناوبردنی ئیپراتۆرییەتەکان و تیرۆرت دەکرد و ئەمڕۆش شەڕی ڤایرۆسێکی بەچاو نەبیندراو دەکەی، تۆ شەرم لەخۆت ناکەیەوە؟“.
باسنيوز