سەدر بۆ ترەمپ: کۆرۆنا دەستکردی وڵاتەکەی تۆیە

سەدر بۆ ترەمپ: کۆرۆنا دەستکردی وڵاتەکەی تۆیە
رێبەری رەوتی سەدر پەیامێک بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت و تێیدا بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێ، ”شەرم لەخۆت ناکەیتەوە؟“.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەتی سەدر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)،رایگەیاندووە، دۆاڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا جگە لەوەی دوژمنی خوا و مرۆڤایەتییە، ڤایرۆسی ئاشتییە.

موقتەدا سەدر پێی وایە دۆناڵد ترەمپ ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردووەتەوە و بەڵگەش بەوە دەهێنێتەوە، کە هەموو ئەوانەی بە کۆرۆاوە دەناڵێنن، نەیارانی سیاسەتی ئەمریکان.

رێبەری رەوتی سەدر بە بیر دۆناڵد ترەمپ دەهێنێتەوە، کە ”دوێنێ بانگەشەی لەناوبردنی ئیپراتۆرییەتەکان و تیرۆرت دەکرد و ئەمڕۆش شەڕی ڤایرۆسێکی بەچاو نەبیندراو دەکەی، تۆ شەرم لەخۆت ناکەیەوە؟“.











باسنيوز

Top