پەرلەمان و حکوومەتی عێراق پلانێک لەبارەی مەترسیی دابەزینی نرخی نەوت دادەنێن

 پەرلەمان و حکوومەتی عێراق پلانێک لەبارەی مەترسیی دابەزینی نرخی نەوت دادەنێن


پەرلەمان و حکوومەتی عێراق پلانێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی دابەزینی نرخی نەوت، دادەنێن.

ئەحمەد سەفار، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پلانی خیرا بریتییە لە چاوخشاندنەوە بە بودجەی گشتیی وڵات و خەرجییە گشتییەکان و لابردنی خەرجییە ناپێویستەکان.

ئەحمەد سەفار هەروەها رایگەیاندووە، کە هەوڵ دەدەن کەمتر پشت بە نەوت ببەستن و کەرتە پیشەسازی و ئابوورییەکانی دیکەش بەگەڕ بخەن.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان، نرخی نەوتی جیهانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و گەیشتووەتە خوار 30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.




باسنیوز
Top