دەرگای پارێزگای نەجەف دادەخرێت

دەرگای پارێزگای نەجەف دادەخرێت
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف رایگەیاند‌، له‌پێناو رێگەگرتن لە زیاتر بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ فه‌رمانی لوئه‌ی یاسری، پارێزگار و سه‌رۆكی لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كان بۆ هه‌فته‌یه‌ك پارێزگاكه‌ داده‌خرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس دا هاتووه‌، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جی ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی پارێزگاری نه‌جه‌ف ئاماژه‌یداوه‌، رێگه‌ی به‌ هیچ گه‌شتیارێك و كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ نادرێت سه‌ردانی نه‌جه‌ف بكات. له‌ بازگه‌كانیش ته‌نیا رێگه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌درێت، كه‌ ته‌رم ده‌گوازنه‌وه‌.




K24
Top