له خانەقین دوو میلیشیای حەشدی شەعبی شیعی کوژرا

له  خانەقین دوو میلیشیای حەشدی شەعبی شیعی  کوژرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە سنووری قەزای خانەقین هێرشیان كردە سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و میلیشیایەکی حەشد كوژراوە و دووی دەیکەش بریندار بوون.

مەحموو دەلۆ، كارگێڕی لیژنەی ناوچەی گوڵاڵەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "نزیكەی كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 10/3/ 2020، چەكدارانی داعش لە گوندی "عەلی سەعدوون" لە ناوچەی "گڵەیی"ی سەر بە قەزای خانەقین، هێرشیان كردووەتە سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی."

گوتیشی: "لە ئاكامی ئەو هێرشەدا میلیشیایەکی حەشدی شەعبی كوژراوە و دوو میلیشای دیکەش بریندار بوون."

ئەو بەرپرسەی پارتی راشی گەیاند: "چەكدارانی داعش پاش هێرشەكە هەڵاتوون و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە دەنگی تەقە لە ناوچەكە بیستراوە".









باسنيوز
Top