دوو سەربازی ئەمریكی لە عێراق كوژران
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیاندراوێكی كورتدا ئاشكرای كردووە دوو سەربازی سوپای وڵاتەكە لە ناوەڕاستی باكووری عێراقدا كوژراون، بە بێ ئەوەی بە دیاریكراوی شوێنەكە دەستنیشان بكات.
تەنها ئاماژەی بەوە داوە كە ئەم دوو سەربازە ئەمریكیە یاوەری هێزێكی سوپای عێراق بوون لە میانی ئەركێكی سەربازی لە دژی هێزەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
باسنيوز