رۆژنامەنووسێکی رۆژنامەی فەرمیی حکوومەتی عێراق رفێندرا
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 9-3-2020 تۆفیق تەمیمی، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی سەباح لە گەڕەکی ئور لە رۆژهەڵاتی بەغدا، رفێندراوە.
تۆفیق تەمیمی لەو کاتە یویستوویەتی بچێتە سەر کارەکەی، لە رێگا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە، رفێندراوە.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداریی توندڕەو، تاوانکاری و تیرۆریستی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە، کە بە ئارەزووی خۆیان و بەپێی بەرژەوەندیی ئەو لایەنەی کاری بۆ دەکەن، کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
باسنيوز