میلیشیای سەرایا سەلام، کە سەر بە موقتەدا سەدرن ، زیارەتکارانی ئێرانی بە قاچاغ دەگوازنەوە شارۆچکەی سامەڕا

 میلیشیای سەرایا سەلام، کە سەر بە موقتەدا سەدرن ، زیارەتکارانی ئێرانی بە قاچاغ دەگوازنەوە شارۆچکەی سامەڕا


سەرەڕای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران، چەکدارانی سەر بە رەوتی سەدر زیارەتکارانی شیعەی ئێرانی بە قاچاغ دەگەیەننە مەزارەکانی عێراق و لەمبارەیەشەوە روونکردنەوە دەدرێت.

موسەننا سامەڕائی، پەرلەمانتاری پارێزگای سەڵاحەدین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، چەکدارانی میلیشیای سەرایا سەلام، کە سەر بە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدرن، زیارەتکارانی ئێرانی بە قاچاغ دەگوازنەوە شارۆچکەی سامەڕا بۆ زیارەتکردنی مەزارەکانی شیعە.

موسەننا سامەڕائی هەروەها رایگەیاندووە، ئەو ئێرانییانە هەوڵیان داوە بچنە سەر مەزارەکان، بەڵام دەزگا ئەمنییەکان رێگایان پێ نەداون، دواتر چەکدارانی سەرایا سەلام لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە، بە قاچاغ ئەوانیان بردووەتە سەر مەزارەکە.

بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکوومەتی عێراق زۆرینەی شوێنە گشتییەکانی داخستووە و دەروازەکانیشی بەڕووی ئێران داخستووە.

بەپێی دوایین ئامار، 47 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و لە ئێرانیش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە شەش هەزار و 566 کەس، کە لەو ژمارەیەدا، 194 کەس گیانیان لەدەست داوە.








باسنیوز
Top