لە عێراق شەش کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
دکتۆر سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەوانەی تووشبوون لە پارێزگاکانی موسەننا، ئەنبار، زیقار، نەجەف، بەغدا و میسان تۆمارکراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 08-03-2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق گیانلەدەستدانی دوو کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی بابل و میسان راگەیاند و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە بۆ شەش کەس بەرزبووەوە.
دوایین ئامارەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان.
عێراق
ژمارەی تووشبووان 61
ژمارەی گیانلەدەستدان 5
ژمارەی چاکبوونەوە 5
هەرێمی کوردستان
ژمارەی تووشبوون 10
ژمارەی گیانلەدەستدان 1
ژمارەی چاکبوونەوە 1
جیهان
ژمارەی گیانلەدەستدان سێ هەزار و 658
ژمارەی تووشبووان 107 هەزار و 836
ژمارەی چارەسەرکراوان 60.660 هەزار و 660 کەس