رەغد روونکردنەوە لەبارەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەدام حوسێن دەدات

رەغد روونکردنەوە لەبارەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەدام حوسێن دەدات
کچە گەورەکەی سەرۆکی رژێمی بەعسی عێراق روونکردنەوە لەبارەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی باوکییەوە دەدات.

چەند رۆژێکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، گوایە سەدام حوسێنی سەرۆکی رژێمی بەعس لە کۆبوونەوەیەکدا، باسی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

رەغدی کچی سەدام حوسێن لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، کەسێک شێوەی دەنگی خۆی بۆ دەنگی باوکی گۆڕیوە و ئەو ڤیدیۆیە دروست کراوە.

سەدام حوسێن لە ساڵی 1937 لەدایک ببوو، لە 30-12-2006 بە بڕیاری دادگای تایبەت بە تاوانەکانی رژێمی بەعس، لەسێدارە درا.











باسنيوز


Top