بەهۆی کۆرۆناوە هەموو دەروازەکانی مووسڵ دادەخرێن
بەپێی نووسراوێک، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 8-3-2020 دەرچووە، سیروان رۆژبەیانی، جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا ژمارەیەک بڕیاری بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مووسڵ، داوە.
بڕیارەکان:
- دەبێ خەڵکی مووسڵ، کە ئێستا لە دەرەوەی شارەکەن، لە ماوەی 24 کاتژمێر بگەڕێنەوە (ئەگەر خۆیان بیانەوێ بگەڕێنەوە).
- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا پابەندن بە دانانی تیمی پزیشکی لە دەروازەکانی مووسڵ، بۆ پشکنینی ئەو بەرپرسانەی سەردانی شارەکە دەکەن.
- هەموو کافتریا، قاوەخانە و هۆڵەکانی بۆنەکان لەمڕۆوە بۆ ماوەی 15 رۆژ دادەخرێن.
- دەزگا ئەمنییەکان ئاماری هەموو ئەو کەسانە کۆ دەکەنەوە، کە لە پارێزگاکانی دیکە سەردانی مووسڵیان کردووە.
- ژووری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەموو یەکە ئیدارییەکانی نەینەوا دروست دەکرێت.
- پرسە و گردبوونەوەکان قەدەغە.
- پێویستە هاووڵاتییان لە بوونی هەر ئەگەرێکی تووشبوون بە کۆرۆنا، حکوومەتی خۆجێی نەینەوا ئاگادار بکەنەوە.
- پێویستە سەرپەرشتیارانی پەرستگەکان هاووڵاتییان لە رێنماییە تەندروستییەکان ئاگادار بکەنەوە.
باسنيوز