مەرجەعێکی عێراقی داوای دەرکردنی باڵوێزی بەریتانیا و ئەمریکا دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 8-3-2020، جەواد خاڵسی، مەرجەعێکی شیعەکانی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، باڵوێزانی بەریتانیا و ئەمریکا لە بەغدا، هانی بڵاوبوونەوەی بەدڕەوشتی و لادان لە ئادابی گشتی، دەدەن.
جەواد خاڵسی هەروەها رایگەیاندووە، ئەو دوو باڵوێزە دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەردەدەن و دژایەتیی ئاینی و بنەما ئاینییەکانی عێراق دەکەن.
ئەو مەرجەعە شیعەیە داوا لە زانایان و رۆشنبیرانی عێراق دەکات داوای دەرکردنی باڵوێزانی ئەمریکا و بەریتانیا لە عێراق بکەن.
پێشتر باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق لە هەژماری تایبەتیی باڵوێزخانەکە رایگەیاندبوو، کە دەستخۆشی لە حکوومەتی عێراق دەکەن لە پێدانی ماف
باسنیوز